عەرەبستان ئیعدام وەک ئامێری سیاسی دژی شیعەکان بەکاردێنێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە عەرەبستانی سعوودی ئیعدام وەکوو ئامێرێکی سیاسی دژی شیعەکان لە ئەو وڵاتە بەکار دێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بەرپرسانی سعوودی لە ئیعدام وەکوو ئامێرێکی سیاسی دژی شیعەکان لە ئەو وڵاتە کەڵک وەردەگرن.

ئەو ڕێکخراوە جەختی کرد: هەوڵی عەرەبستان بۆ ئیعدامی گرووپی لە ئەو وڵاتە دەرخەری ڕاستییەکی تۆقێنەرە کە بەرپرسانی سعوودی هیچ بایەخێک بە ژیانی مرۆڤەکان نادەن.

لێبوردنی نێودەوڵەتی وتیشی: ئیعدامی ٣٧ کەس لە عەرەبستان پاش لێپرسینەوەی زاڵمانە و دەرکردنی سزای ئیعدام بۆ گەنجێکی ١٨ ساڵە پێشێل کردانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

عەرەبستان بە گوشار بۆ سەر چالاکەکانی بواری ماف لە ئەو وڵاتە ژمارەیەکی زۆریانی دەستگیر و ئیعدام کردووە.

News Code 26196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =