گوندێک لە گوڵان بە ناوی ترامپەوە ناو دەنرێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گوندێک لە گوڵانی باکووری بە ناوی ترامپەوە ناو دەنێرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە مێدیای ئیسرائیلی جروزالم پۆست، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ سێشممە لە هەوڵ بۆ قەرەبوو کردنەوەی پاڵپشتییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: گوندێک لە گوڵان دەکەین بە ناوی ترامپەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەم بارەوە وتی: بە زوویی ئەو پرسە بۆ پەسەند کردن لە لایەن دەوڵەتەوە دەهێنینە ئاراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٥ ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ لە هەوڵێکدا و بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی بە فەرمی ناساند.

News Code 26191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =