پاگەندەی نوێی واشنتۆن سەبارەت بە هەناردە کردنی نەوتی ئێران

نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە لێدوانێکدا پاگەندە بێ بنەماکانی واشنتۆن سەبارەت بە هەناردە کردن نەوتی ئێرانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەسپۆتینک، برایان هۆک نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران دوێنێ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە هێنانە ئارای پاگەندیەکی بێ بنەما وتی کە زیاتر لە ٢٠ وڵات هاوردە کردنی نەوتی خاو لە ئێرانیان گەیاندووەتە سفر.

نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران لەم بارەوە پاگەندەی کرد: بینیومانە کە لە مانگی مەی تا ئێستا، زیاتر لە ٢٠ وڵات هاوردە کردنی نەوتی خاوی خۆیانیان لە ئێرانەوە گەیاندووەتە سفر.

برایان هۆک لەم بارەوە درێژەی دا: هیچ بەڵگەیەک لە سەر ئەوەی کە ئەو وڵاتانی بیانەوێت گەمارۆکان دەور بدەنەوە و پێشێلی بکەن، بوونی نییە.

ناوبراو لەم بارەوە درێژەی دا: هەوڵی دیپلۆماتیکی گرینگمان داوە و لە باری تەکنیکییەوە یارمەتی عێراقمان داوە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت و زۆر خۆشحاڵین ڕێژەیەکی بەرچاوی نەوتی عێراق هەناردەی تورکیا بکەین.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتیشی: ئەو کارانە هەروەها درێژەیان دەبێت تا تورکیا و هەروەها تەواوی وڵاتانی هاوردە کاری نەوت بتوانن نەوتی پێویستی خۆیان بۆ گەشەی ئابووری خۆیان دەست بخەن.

News Code 26190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =