ئێران گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا تێکدەشکێنێت

وەزیری نەوت جەختی کرد کە خەونی ئەمریکا بۆ بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران هیچکات نایەتە دی و ئێمە گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا تێکدەشکێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوت ئەوڕۆ لە لێدوانێک لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وەڵامی بەیاننامەی کۆشکی سپی سەبارەت بە کۆتایی مۆڵەتی بەری کران لە کڕینی نەوتی ئێران وتی: ئەوڕۆکە بەرەوڕووی شەڕی دەست درێژەکارانەی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێرانین کە پیشەسازیی نەوتی کردۆتە ئامانج. هەر بۆیە دەبێ هەموو دەست بە دەستی یەکترییەوە دژی ئەو بڕیارە بوەستین و لەو دۆخە بە سەربەرزییەوە بێینە دەرێ.

وتیشی: بە دڵنیاییەوە خەونی بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران نایەتە دی و بە هەموو هیزەوە هەمبەر بە تێکشکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا هەوڵ دەدەین. دۆخی هەناردە و داواکاری لە بازاڕی نەوتدا ناپاوەجێیە و دیارە هەوڵی ئەمریکا و لایەنگرانی ناوچەیی بۆ متمانەدان بە بازاڕی نەوت و پێشگری لە ئاڵۆزی لە نرخی نەوت نیشاندەری نیگەرانیان لە ناسەقامگیری و ناپاوەجێی بازاڕی نەوتە.

زەنگەنە جەختی لەوەش کرد: ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە سیاسی کردنی نەوت و کەڵک وەرگرتن لەو مژارە وەک چەک، هەڵەیەکی گەورەیە کە بە ئاوردانەوە لە دۆخی بازاڕ دووکەڵەکەی دەچێتەوە چاوی خۆیان.

News Code 26186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =