داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی سریلانکای لە ئەستۆ گرت

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز نووسی: ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی وڵاتی سریلانکا ڕاگەیاند.

 بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لە حاڵێکدا کە  دەوڵەتی سریلانکا دەڵێت گرووپی جەماعەتولتەوحید بەرپرسیارە لە زنجیرە تەقینەوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەو وڵاتە، داعش کەمێک پێش ئێستا لە ئەستۆی گرت.

بە هۆی ڕووداوەکانی ڕۆژی یەکشەمە لە سریلانکا لە ئاکامی هەشت تەقینەوەدا لانی کەم ۳۱۰ کەس کوژران و زیاتر لە ۵۰۰ کەس بریندار بوون.

ڕۆژی رابردوویش تەقینەوەیەکی دیکە لە پایتەختی سریلانکا ڕوویدا و ڕێژەیەکی زۆریش تەقەمەنی لە وێستگەیەکی پاسدا دۆزرایەوە.

News Code 26182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =