ڕووسیا: داعش هێشتا لە سووریا چالاکە

جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا جەختی کرد کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی لەناوچوونی داعش لە سووریا لە لایەن واشنتۆنەوە، هێشتا ئاسایش نەگەڕاوەتەوە بۆ کەنارە ڕۆژهەڵاتییەکانی فوڕات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ئەلکساندر فومین جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ڕووسیا یەوم وتی: ڕاگەیاندنی لەناو چوونی داعش لە سووریا لە لایەن ئەمریکاوە ڕاست نییە. گرووپە چەکدارەکان و لایەنگرەکانیان هێشتا لە سووریان. هێرشی تیرۆریستی کە بڕێک جار ئەنجام دەدرێت هۆکارێک بۆ ئەو پرسەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەبێ پاڵپشتی لە کەسە چەکدارەکان ڕابگیردرێت و ئیزن بدرێتە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کە کۆنترۆڵی تەواوی وڵاتەکەیان بگرنە دەستەوە. ئەگەر ئەو پرسە ئەنجام نەبێت مەترسی گەڕانەوەی داعشیش لەناو ناچێت. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە لە ئەو پرسە تێبگەن کە تا کاتێک کە پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان ڕانەگیردرێت نیگەرانییەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی تیرۆریزمیش لە ناو ناچێت.

News Code 26179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =