ئێران فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای بە تیرۆریست ڕاگەیاند

بە گوێرەی پەسندکراوی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) و هێز و ڕێکخراو و دامودەزگا ژێر دەسەڵاتی ئەو فەرماندەییەی بە تیرۆریست ڕاگەیێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆ بە ١٧٣ دەنگی ئەرێنی، ٤ دەنگی نەرێنی و ١١ دەنگی بێ لایەن لە سەرجەم ٢١٥ نوێنەری ئامادەبووی دانیشتنەکە، بڕگەی یەکی پلانی کاردانەوەی بەرامبەر لە وەڵامی بە تیرۆریست ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان پەسند کرد.

بە پێی بڕیاری پەسندکراوەی مەجلیس و لە وەڵامی بڕیار یان هەنگاوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و لەو ڕووەوە کە ئەو ڕژیمە بە پێچەوانەی پڕێنسیپە ئاشکراکانی یاساگەلی نێودەوڵەتی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە پشت‌بەستن بە مادەی ١٥٠ی یاسای بنەڕەتی وەک یەکێک لە کۆڵکەکانی حکوومی بەرگریی ئێران ناسراوە، بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەرەکی ڕادەگەیێندرێت.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بە پێی ئەم پڕۆژە یاسایە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) و هێز و ڕێکخراو و دامودەزگا ژێر دەسەڵاتی ئەو فەرماندەییە تیرۆریست ڕادەگەیێندرێن و هەر جۆرە یارمەتییەکی سەربازی، هەواڵگری، ماڵی، تەکنیکی، فێرکاری، خزمەتگەیاندن و دابین کاری بۆ ئەو هێزانە بە مەبەستی بەرەنگابوونەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوکاری لە هەڵمەتی تیرۆریستی دێتە ئەژمار.

News Code 26178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =