کاردانەوەی ئەمریکا بە ئەگەری داخستنی تەنگەڵانی هورموز لە لایەن ئێرانەوە

بەرپرسێکی ئەمریکی لە کاردانەوە بە ئەگەری داخستنی تەنگەڵانی هورموز لە لایەن ئێرانەوە بە هۆی هەوڵە دوژمنانەکانی واشنتۆن، ئەو کارەی تارانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا هەر جۆرە هەوڵی تاران بۆ داخستنی تەنگەڵانی هورموز لە وەڵام بە درێژە نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕیارانی نەوت لە ئێرانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

ئەو بەرپرسە کە ناوی ئاشکرا نەبووە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا وتی: سەرۆک کۆمار ترامپ دڵنیایە کە دوابەدوای درێژ نەکرانەوەی مۆڵەتی کڕیارانی نەوتی ئێران، عەرەبستان و ئیمارات بەڵێنەکانیان بۆ قەرەبوو کردنەوەی نەوتی بازاڕی نەوت کردەوەیی دەکەنەوە.

ڕۆژی ڕابردوو عەلی ڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران وتبووی: ئەگەر لە بەکار هێنانی ئێران لە تەنگەڵانی هورموز ڕێگری بکرێت، سوپای پاسداران ئەو تەنگەڵانە داەخات.

تەنگەڵانی هورموز بە پانتایی نزیک بە ٥٥ کیلۆمەتر شوێنی هاتوچۆی نزیک بە یەک لە سەر سێی تەواوی نەوتی خاوی جیهانە کە پاپۆڕە نەوت کێشەکان دیگوازنەوە.

News Code 26177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =