سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان هەڵوەشایەوە

سەفەری سبەینێ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان لەبەر خراپی بارودۆخی کەش و هەوا هەڵوەشایەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە بڕیار بوو حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەمە ۴ی گوڵان سەردانی کوردستان بکات و سەرەڕای بەشداریی لە کۆبوونەوەی شۆرای ئیداری پارێزگا لەگەڵ خەڵکی کوردستانیش دیدار بکات، ئەو سەفەرە دوا خرا.

ئەگەرچی هیچ هۆکارێکی فەرمی بۆ هەڵوەشانەوەی سەفەرەکەی ڕۆحانی رانەگەیێندراوە بەڵام دەوترێت دۆخی نالەباری کەش و هەوای کوردستان و بارانی بەفر و باران ڕێگە بە گەشتی ئاسمانی نادات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگەیێندراوە کە بە هۆی روودانی کارێکی پێش بینی نەکراو ئەو سەفەرە دواکەوتووە بۆ کاتێکی تر.

News Code 26173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =