بڕیارەکانی ترامپ دژی ئێران شەڕی وەکالەتی دروست دەکات

ئەندامی کۆمیتەی پێوەندی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەگەری ئەمریکا لە سەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕیارانی نەوت لە ئێران پێداگری بکات، قەیرانێکی گەورە لە ناوچەکە دروست دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موسەنا ئەمین ئەندامی کویمتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق چەند کاتژمێر پاش راگەیاندنی درێژە نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوت لە ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وتی کە ئەگەر ئەمریکا لە سەر درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوت لە ئێران پێداگری بکات، ناوچەکە تووشی قەیران دەبێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شەڕی بە وەکالەت.

ناوبراو وتیشی کە دیپلۆماسی عێراق بۆ مۆڵەت دان بە بەغدا لە گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران تا پێش مانگی مەی تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گڕ چونکوو عێراق ناتوانێت بە تواوەتی پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران بپچڕێت.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر پێکدادانەکانی ئێران و ئەمریکا بگاتە قۆناغی سەربازی، گرووپگەلێکی چەکدار لە عێراق هەن کە بێ لایەن نابن و ئەگەری هەیە عێراقیش بە شەڕی ئێران و ئەمریکاوە بگلێت. ئەوە شتێک نییە کە ئێمە خوازیاری بین و کەواتە هەوڵ دەدەین عێراق دوور بکەینەوە لە پێکدادان.

News Code 26172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =