داهاتی نەوتی ئێران دەگاتە سیفر/ عەرەبستان و ئیمارات متمانەیان پێ داین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هیچ بەری کرانێک بۆ کڕینی نەوت لە ئێران بۆ هیچ وڵاتێک لە ئارادا نییە. ئیمارات و عەرەبستان متمانەیان پێ داوین کە ناهێڵن لە بازاڕی نەوتدا کێشەیەک ساز نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن  ڕایگەیاند کە لە بەرواری ٢ی مانگی مەی ئەمساڵی زایینییەوە (١٢ی گوڵان) بەری کرانی ٨ وڵاتی کڕیاری نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی بۆ ئەو پرسە، وتی: نزیکەی ساڵێک لەوە پێش پریزیدێنت ترامپ بەرەیەکی شلگێرانەی لە دژی ئێران بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە دەست پێکرد.

ناوبراو لە درێژەدا ئیدعای کرد: گەمارۆکانی ئێمە زیاتر لە ١٠ ملیارد دۆلار زیانی لە داهاتەکانی ئێران دا. ئامانجی ئێمە پێشگرتن لە کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن وڵاتانی دیکەیە؛ دەمانەوێ داهاتی نەوتیی ئەو وڵاتە بگەیێنینە سیفر.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە چیتر هیچ بەری کرانێک بۆ کڕینی نەوتی ئێران لە ئارادا نییە و بە توندی چاوەدێریی ئەو دۆخە دەکرێت، ڕایگەیاند: ئێمە هەموو هەوڵمان دەدەین کە ئەو هەنگاوە کەمترین کاریگەریی لە سەر بازاڕی نەوتدا هەبێت. ئیمارات و عەرەبستان بەڵێنیان پێ داوین کە نەهێڵن کێشەیەک لە بازاڕی نەوتدا ساز بێت و هەروەها خۆشمان لەوە بەدوا بەرهەم هێنەرێکی گەورەی نەوتیی جیهان دەبین.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیییە بە دەستێوەدانی تەواو لە کاروباری ناوخۆیی ئێران وتیشی: بڕیاری بە سیفر گەیاندنی داهاتی نەوتیی ئێران دەرەوەستی بە تارانەوە هەیە؛ دەبێ پلانی مووشەکیتان بوەستێنن و پاڵپشتی لە گرووپگەلی تیرۆریستیی وەک بەرخۆدانی فەلەستین و حزبوڵڵا نەکەن. ئەمە ویستی ئێمە و هاوپەیمانان و خەڵکی ئێرانە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە داکۆکیی ئەمریکا بۆ درێژەی دانوستانەکان لەبارەی بەرجام ئیدعای کرد: ئێمە پاڵپشتی لە خەڵکی ئێران دەکەین، نەک لە گرووپگەلی تاراوەی دەرەوەی ئەو وڵاتە. ئێمە بە دوای ١٢ ئامانجەوەین و ئەگەر ئێران لەو پێناوەدا هەنگاو بنێت، ئامادەین گفتوگۆیان لە گەڵدا بکەین و زۆربەی وڵاتی جیهانی و وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارسیش لەوباریەوە هاوڕامانن.

ڕاشیگەیاند: بینیمان کە هێزی ئێران بۆ زیان گەیاندن بە ئێمە کەم بۆتەوە. هەموو هەنگاوەکانی ئێمە بۆ پاڵپشتی لە گەلی ئێرانە. هەموو بەرپرسانی ئێرانی و لەوان پریزیدێنت ڕۆحانی و وەزیری دەرەوەی ئێران ئایدیای بنەمایی پاوەجێی حکوومەتی ئیسلامیان قبووڵە؛ بۆ ئێمە گرینگ نییە کە میانەڕۆ بن یان ڕادیکاڵ. پاڵپشتی لە حزبوڵڵا و حیماس دژی بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمەن.

News Code 26162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =