بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باب مەنەندێز سناتۆری دیموکرات لە وتووێژ لە گەڵ "کاتیمرینی"، هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە لە ئەگەری کڕینی سیستەمی مووشەکیی "ئێس ٤٠٠" لە ڕووسیا نە تەنیا لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دەدرێت، بەڵکوو لە کڕینی فرۆکەگەلی جەنگیی "ئێف ٣٥"ی ئەو وڵاتەش بێ بەش دەبێت.
ئەو سناتۆرە وتیشی: تورکیا هیچ شانسێکی بۆ بە دەست هێنانی ئێف ٣٥ نابێت. بە پێی یاسای ئەوڕۆ گەمارۆگەلێک لە دژی تورکیا هەن، چونکە پرسی کڕینی بەشێکی گرینگ لە جیهازاتی سەربازیی ڕووسیا لە ئارادایە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: بە هیچ چەشنێک وەرگرتنی هاوکاتی ئێف ٣٥ی ئەمریکی لە پەنای ئێس ٤٠٠ ڕووسی نییە و رێگە نادەین کە ڕووسیا لەو رێگەوە بتوانێ چاوەدێریی بە سەر تەکنۆلۆژیای ئێف ٣٥دا هەبێت.
شایانی باسە، مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا هەڕەشەی لە تورکیا کردبوو کە دەبێ لە نێوان کڕینی ئێس ٤٠٠ و ئەندامێتی ناتۆ یەکیان هەڵبژێرێت.
بۆچوونی ئێوە