چوونەدەرەوەی زیاتر لە ٤ هەزار ئاوارە لە ئۆردووگای ڕەکبان

سەرچاوەگەلی ڕووسی لە دەرچوونی زیاتر لە ٤ هەزار ئاوارە لە ئۆردووگای ڕەکبان تا بە ئەوڕۆ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  بە گێڕانەوە لە "النشره"، ڤیکتۆر کۆبچشین درتۆکی ناوەندی ئاشتیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: ناوەندی ئاشتی بە هاوکاریی بەرپرسانی سووریا بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٤ ساڵ دامەزارنی ئۆردووگای ڕەکبان، توانیان کەسانێکی زۆر لە ئۆردووگا مەرخەس بکەن و بیانبەنە دەرێ.

ڕاشیگەیاند: ت ٢٢ی ئاڤریل نزیکەی ٤٣٤٥ ئاوارە لە ڕەکبان چوونەتە دەرێ کە بریتین لە ٩٤٠ پیاو، ١١٣٦ ژن و ٢٢٦٩ منداڵ. تەواو ئەو ئاوارانەی کە لە ئۆردووگا مەرخەس کراون لە چوار ناوەندی نیشتەجێی کاتی لە پارێزگای حومس نیشتەجێ کران.

News Code 26157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =