دۆزینەوەی رێژەیەکی زۆر تەقەمەنی لە وێستگەیەکی پاس لە سریلانکا

پۆلیسی سریلانکا لە دۆزینەوەی ۸۷ ماکی تەقەمەنی لە وێستگەیەکی سەرەکی پاس لە شاری کۆلۆمبۆ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاشاتوودەی لە هەواڵێکی بەپەلەدا نووسی: ۸۷ مادەی تەقەمەنی بۆ دروست کردنی بۆمب لە پایتەختی سریلانکا دۆزرایەوە.

 هاوکات پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاند کە کەمێک پێش ئێستا لە بەردەم کڵێسەیەکی پایتەخی ئەو وڵاتە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو تەقیوەتەوە.

پۆلیس سەرقاڵی پووچەڵ کردنەوەی ئەم بۆمبە بوو کە لە ناکاودا تەقیوە. هێشتا رێژەی وردی کوژراو وبریندارەکانی ئەم تەقینەوە رانەگەیێندراوە.

لە زنجیرە تەقینەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی سریلانکا ۲۹۰ کەس کوژران و ۵۰۰ کەس بریندار بوون.

دەوڵەتی سریلانکا دەڵێت: گرووپێکی ئیسلام خوازی ناوچەیی بە ناوی جەماعەتولتەوحید ئەم هێرشانەی ئەنجام داوە.

News Code 26154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =