۱۲۱ ساڵەیی ڕۆژنامەڤانیی کوردی

۱٢١ ساڵ له‌مه‌وپێش میقداد میدحه‌ت به‌درخان، بە ده‌ركردنی‌ رۆژنامه‌ی‌ "كوردستان" به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی دانا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامه‌ی‌ كوردستان كه‌ له‌ ٢٢ی‌ نیسانی‌ ١٨٩٨ له‌ قاهیره‌ یه‌كه‌م ژماره‌ی‌ به‌چاپ گه‌یه‌نرا، به‌ ده‌ستپێكی‌ مێژوی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی داده‌نرێت.

ئەو کاتە ڕۆژنامەی کوردستان ۳۱ ژمارەی چاپ کردووە به‌ کوردی‌ کرمانجی‌ و لە رێگه‌ی‌ دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سوریاوه‌ نێردراوه‌ته‌ ناوچە کوردنشینەکان و دەستی خەڵک کەوتووە.

ژماره‌ یه‌ك تا شه‌شی‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌ قاهیره‌ ده‌رچوه‌، ژماره‌ی‌ حه‌وت تا ١٩ له‌ ژنێڤ ده‌رچووه، دواتر جارێکی‌ تر له‌ قاهیره‌ چاپكراوه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی‌ (۲۰ ـ ۲۳) لێ ده‌رکراوه‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی‌ ٢٤ی‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رکراوه‌و دواتر گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری‌ فۆلکستۆن و ژماره‌ (٢٥ـ ٢٩)ی‌ له‌وێ ده‌رچووه‌.

News Code 26151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =