ئەوانەی داعش و قاعیدەیان دروست کرد، سوپا بە تیرۆریست دەزانن

باڵوێزی ئێران لە هۆڵەندا وتی: ئەوانەی کە قاعیدە و داعشیان دروست کرد، ئەمڕۆ سوپا کە بە قسەی خۆیان زیاترین شەڕی دژی تیرۆریستەکانی داعش ئەنجام داوە، وەکوو تیرۆریست ناو لێ دەبەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە لایەنگرانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هۆڵەندا بە ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی ئێران لە لاهە، یەکگرتوویی خۆیانیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران ڕاگەیاند.

ئەو گرووپە بە بەدەستەوە گرتنی ئاڵای ئێران، عێراق، سووریا، کۆماری ئازەربایجان و هۆڵەندا و گوڵ، پاش دیدار لە گەڵ عەلیڕەزا کازمی باڵوێز و ژمارەیەک لە دیپلۆماتەکانی باڵویزخانەی ئێران لە هۆڵەندا، بەیاننامەیەکیان بۆ پاڵپشتی لە سوپای پاسداران خوێندەوە.

لە ئەو بەیاننامەیەدا بەشدار بووان ڕقی خۆیانیان لە هەنگاوی دەوڵەتی ترامپ بۆ بە تیرۆریستی ناو لێبردنی سوپای پاسداران دەربڕی و لە وەستان و بەرگری ئێران لە خەڵکی سووریا و عێراق لە بەرانبەر توندڕەوی، تیرۆریزم و تەکفیر دەستخۆشیان کرد.

کازمییش وێڕای دەستخۆشی لە ئامادە بوونی یاران و لایەنگرانی شۆرشی ئیسلامی لە باڵوێزخانەی ئێران وتی: سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە پێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتە کە ئەرکی پارێزەری لە شۆڕشی ئیسلامی لە ئەستۆیە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: بوونی ئێوە لە باڵوێزخانە نیشانەی پێزانین بە خزمەتەکان و گیان فیداییەکانی سوپای پاسدارانە.

کازمی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە لایەن تیرۆریستەکانەوە کراوەتە ئامانج و تیرۆریتەکان ١٧ هەزار کەس لە خاکی ئێرانیان شەهید کرد، بەڵام هێستا تەواوی ناوچەکە لە لایەن تیرۆریستەکانەوە کراوەتە ئامانج.

باڵوێزی ئێران زیادی کرد: ئەوانە کە خۆیان قاعیدە و داعشیان دروست کرد، ئایدۆلۆژیا، چەک و سەرچاوەی داراییان پێیان دەدا، ئەمڕۆکە سوپای پاسداران کە بە قسەی خۆیان زیاتری شەڕی لە گەڵ داعش کردووە، تیرۆریست ناولێدەبەن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بەشدار بوان ڕێزیان دانا بۆ شەهیدان و گیان فیداکانی سوپا و بۆ سەرکەوتنی هەرچی زیاتری ئێرانی ئیسلامی و ڕێبەر لە خودا پاڕانەوە.

News Code 26148

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =