دەرکردنی سزای ئیعدام بۆ ٤ ئەندامی سەرەکی داعش لە عێراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە دەرکردنی سزای ئیعدام بۆ ٤ هاو وڵاتی عێراقی ئەندامی سەرەکی گرووپی تیرۆریستی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند کە سزای ئیعدام بۆ ٤ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پێکهاتەی تیرۆریستی داعش و بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا دەکراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی کوردی دیمۆکراتی سووریا ئەو کەسانەیان کە لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بە دوایان دەگەڕان ڕادەستی بەغدا کردووە.

ئەو تیرۆریستانە بە ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش و کردنە ئامانجی بێ تاوانان و لە ناوبردنی ئاسایشی عێراق و سووریا تۆمەتبار کراون.

دادگاکانی عێراق بۆ لێپرسینەوە لە ئەو تیرۆریستانە بە پێی یاساکانی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم هەڵسوکەوت دەکەن.

News Code 26146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =