سەرکردەی بەرەی نوسرە لە سووریا دەرکەوت

سەرکردەی بەرەی نوسرە پاش دوو مانگ لە شوێن بزر بوونی جارێکی دیکە لە ئەدلەبی سووریا دەرکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ئەبوو محەمەد جەولانی، سەرکردەی تەحریرولشام، لقی ئەلقاعیدەی سووریا پاش دوو مانگ لە بریندار بوونی بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئەدلەب، دووبارە خۆی دەرخست.

لەو هەواڵەکاندا هاتووە ئەبوو جەولانی، سەرۆکی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی رێکخراوەیتەکفیری لە ئەدلەب بووە و فەرمانی یەکلایی داوە بۆ شەڕێکی بەر بڵاو لە ئەدلەب.

سەرچاوە ئاگادارە ناوچەییەکان لە ئەدلەب رایانگەیاندووە کە جەولانی ڕۆژی هەینی لە سنووری تورکیا سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە تێدا هەشت ڕێبەری سەرەکی تیرۆریستان لەوانە سەرکردەی حزبی ئیسلامی تورکستان، حەراسەلدین، جەیش ئەلعەزە و سێ کەسایەتی نەناسراوی تریش بەشدار بوونە کە بە زمانی تورکی قسەیان دەکرد.

ڕاشگەیێندراوە کە جەولانی لەم کۆبوونەوەدا هەڕەشەی لە ڕێبەرانی گرووپە تیرۆریستییەکان کردووە کە ئەگەر ناوچەکانی ژێر دەستیان بە گوێرەی ڕێککەوتن نامە یان ئاگر بڕ ڕادەستی سووریا بکەن بە خایەن دێنە ئەژمار و تەحریرولشام پەلاماریان دەدات.

 دەوترێت جەولانی لەم کۆبوونەوەدا جەختی کردووە کە زانیاریان هەیە سوپای سووریا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە بەرەکانی حەما و ئەدلەب ئەنجام دەدات و دەبێ فەرماندەکانی گرووپە چەکدارەکان ئامادە بن چوونکوو ئەمە شەڕی مان و نەمانە.

News Code 26141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =