ڕۆحانی سەردانی کوردستان دەکات

پارێزگاری کوردستان رایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو سەردانی کوردستان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا، پارێزگاری کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە خەڵکی کوردستان کرد لەم سەفەرەدا پێشوازی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بکەن.

مورادنیا وتوویەتی: ڕۆژی چوار شەمە ۴ی گوڵان حەسەن ڕۆحانی و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی دەوڵەت سەردانی کوردستان دەکەن.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئامانجی ڕۆحانی لەم سەردانەی بۆ کوردستان لێکدانەوەی رەوتی گەشەی پارێزگای کوردستان و کردنەوەی چەند پڕۆژەی ژێرخانی و ئابووری دەبێت.

News Code 26140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =