۶۰۷ کوژراو و بریندار ئاکامی ۸ تەقینەوە لە سریلانکا

پۆلیسی سریلانکا لەبارەی هەشت تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی ئەم وڵاتە، وتی: تا ئێستا ۲۰۷ کەس کوژراون و سەدان کەسیش بریندارن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی ڕوودانی هەشت تەقینەوە لە یەک کاتدا لە ناو  سێ کەنیسە و سێ  ئوتێل  و چەند شوێنکى تر لە سریلانکا تا ئێستا زیاتر لە ۲۰۷ کەس کوژراون  زیاتر لە ۴۵۰ کەسیش برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.

 میدیاکانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردووەتەوە، تەقینەوەکان هاوکاتی یەکبوون و جگە لە چەندین تەقینەوە لە پایتەخت لەشارەکانی تریش تەقینەوە ڕوویانداوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک  بەرپرسیارێتى خۆی لە  هێرشەکان ڕانەگەیاندووە.

News Code 26134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =