بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانانی گەشتی ڕاستەوخۆی ورمێ بۆ هەولێر کۆتاییەکانی ساڵی ٩١ لە لایەن بەرپرسی گشتی فڕۆکە خانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاواوە ڕاگەیێندرا.
کەماڵ پەرهیزکار رایگەیاند: پێوەندی ئاسمانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژوا لە گەڵ هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەخانەی ورمێوە دروست دەبێت و ئەم گەشتە ڕۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک ئەنجام دەبێت.
ناوبراو سەرەنج بە بەستێنە زۆرەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ گەشەی پیشە، بازرگانی و گەشتیاریی هۆکارێک بۆ کردنەوەی گەشتی نێوان ئەو دوو شارە وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو گەشتە لە لایەن کۆمپانیای ئاسمانی ئاتا بە فڕۆکەکەنای ئەیرباس ٣٢٠ ئەنجام دەبێت.
بەرپرسی گشتی فڕۆکەخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا دوێنێ، بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ زیاد کردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ورمێ وتی: کاتێک کە بار زیاد دەبێتەوە داخوازی بۆ زیاد کردنەوەی گەشت دەدرێت.
ناوبراو وتیشی: ئێستا یەکمایەتی فڕۆکەخانەی ورمێ، خستنە ڕێی گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ شاری هەولێرە چونکو هاتوچۆی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ ئەو شارە زۆر زۆرە.
ناوبراو زیادی کرد: لە یەکەم دەرفەتدا گەشتی ورمێ بۆ هەولێر بۆ خزمەتگوزار زیاتر بە موسافرەکان ڕێک دەخرێت.
بۆچوونی ئێوە