جووڵە نوێیەکانی ئەمریکا لە عێراق/ پیلانەکانی واشنتۆن بەردەوامە

جووڵە سەربازییە گوماناوییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری تکریتی عێراق باس لەوە دەکەن کە واشنتۆن سیناریۆیەکی پیلان گێڕانەی لە ئەو وڵاتە داڕشتووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادیان: وادیارە کە جووڵە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی نایێت. لەم دواییەدا ڕاپۆرتی نوێ سەبارەت بە جووڵەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق بڵاو بووەتەوە کە نیگەرانی  لە سەر ئەگەری سیناریۆی داهاتووی واشنتۆن لە ئەو وڵاتەی دروست کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوە ناوچەییەکان لە هاتنی گرووپێکی سەربازی ئەمریکایی بۆ بنکەی سەربازی سپایکر لە شاری تکریت لە ١٤٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای بەغدا باس دەکەن. ئەو سەرچاوانە جەخت دەکەن: ئەو گرووپە لە سەربازان بە شێوەیەکی چڕ چەکدار بوون و لە گەڵ خۆیان جیهازات و چەکی قورسیان هەبووە. ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن پاش چوونی گرووپێکی سەربازی ئەمریکی بۆ ئەو بنکە سەربازییە، ژمارەیەک لە کەسایەتییە عەشایرەکانیش چوونەتە ئەوێ و لە گەڵ ژنراڵە ئەمریکییەکانی ئەو بنکە دیداریان هەبووە.

جووڵە نوێیەکانی سەربازانی ئەمریکی لە باکووری عێراق لە حاڵێدایە کە لە بەفرانباری دوو ساڵ لەمەوپێش و بە راگەیاندنی کۆتایی داعش و بە تایبەتی قسەکانی دۆناڵد ترامپ لە سەر ئەوەی کە هێزە ئەمریکییەکان نایانەوێت لە عێراق بچنە دەرەوە، پرسی زەروورەتی چوونە دەرەوی سەربازە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە خرایە بەر باسی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانەوە و  بووە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ناوەندە سیاسی و مێدیاییەکان.

باسەکە تا شوێنێک چووە پێشەوە کە هاوپەیمانییە گەورەکانی عێراق لەوانە هاوپەیمانی " چاکسازی و سازندەیی" بە دەرکردنی بەیانییەیەک داوای کشانەوەی هەرچی خێراتری هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقیان کرد و داوایان لە نوێنەرانی پەرلەمان کرد تا لە خێراترین کاتدا هەڵوێستی پێویست بۆ کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان  لە خاکی عێراق بگرن. لە هەمان کاتدا، هاوپەیمانی " البناء" لە هەڵوێستێکی هاوشێوەدا خوازیاری کشانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق بوون.

وادیارە کە ئەمرکییەکان دەیانەوێت لە ڕێگای جووڵەگەلێکی نوێ لە عێراق پیلانێکی تازە لە ئەو وڵاتە دابڕێژن؛ پیلانگەلێک کە دەوڵەت و نەتەوەی عێراقی کردووەتە ئامانج و لە لایەکی ترەوە، کێشە دروست کردن لە پێوەندی نێوان بەغدا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە لەوانە ئێرانی خستووەتە بەرنامەوە.

وادیارە کە واشنتۆن زۆر حەزی لە سەفەری عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران نەکردووە. عادڵ عەبدولمەهدی لە حاڵێکدا سەفەری ئێرانی کرد کە ئەمریکییەکان چاوەڕوان بوون عێراق بە پەیڕەو کردنی گەمارۆ داراییە بەربڵاوەکان دژی تاران، پیوەندی خۆی لە گەڵ ئەوان کەم بکاتەوە و وێڕای کەم کردنەوەی پێوەندییە دوو لایەنەکان، خۆی ببوێرێت لە هەر جۆرە هاوکاری ئابووری لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە لایەکی ترەوە، هاوڕێیی نەکردنی بەرپرسانی بەغدا لە گەڵ هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە واتا ڕیازیس بووە هۆکارێک تا ئەمریکییەکان زیاتر لە ڕابردوو لە بیری پەرە پێدانی دزەی خۆیان لە عێراق بن تا بەر بە نزیکی زیاتری بەغدا لە تاران بگرن.

جگە لە ئەوە کە وترا، ئێستا ڕەوتی تەواو بوونی دیمۆکراسی لە عێراق دەستی پێکردووە و دانوستانەکان بۆ تەواو بوونی کابینەی عێراق بە سەرۆکایەتی عاسڵ عەبدولمەهدی ماوەیەکە کە دەستی پێکردووە. لە هەمان کاتدا، بەردەوام بوونی دانوستانەی سیاسییەکانی نێوان هاوپەیمانییە پەرلەمانییەکانی چاکسازی و بناء ئەو ڕاستیە نیشان دەدات کە تەواوی بوونی کابینەی عێراق بەم زووانە ڕوو دەدات.

تەنانەت برێک ماڵپەڕی عێراقی لە نیمچە ڕێککەوتنێک لە نێوان فراکسیۆنە گەورە پەرلەمانییەکان بۆ ناوی بەربژێری وەزارەتخانەکانی بەرگری و ناوخۆ هەواڵیان داوە؛ پرسێک کە بە واتای تەواو بوونی کابینەی عێراق دێتە ئەژمار.

هەر بۆیە، دەوڵەت و گرووپە سیاسییەکانی عێراقی گفتوگۆ و دانوستانیان بۆ تەواو بوونی کابینەی ئەو وڵاتە لە سەروو یەکمایەتییەکانەوە داناوە تا ڕەوتی دیمۆکراسی کە لە گوڵانی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، کێشەی تێدا دروست نەبێت و بە سەرکەوتنەوە بگاتە کۆتایی. گرووپە عێراقییەکان بە باشی دەزانن کە دووری لە هەر جۆرە کێشە و دژایەتیەک و لە سەر گفتوگۆ و دانوستان دەتوانن وێڕای یارمەتی بە دەوڵەت بۆ بەدی هاتنی داخوازییە ناوخۆییەکان، پیلانە دەرەکییەکانیش پووچەڵ بکاتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و ڕێبەری هاوپەیمانی بناء، یەکێک لە دوو فراکسیۆنە گەورەکانی مەجلیسی عێراق ماوەیەک لەمەوپێش لە سەر تەواو بوونی کابینە ئەویش لە ڕێگای دانوستانی سیاسی نێوان فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان جەختی کردبوو.

بەم پێیە، دیارە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوازیاری تەواوی بوونی ڕەوتی دیمۆکراسی لە عێراق و کۆتایی دۆسیەی پیکهێنانی کابینە لە ئەو وڵاتە نییە و ڕوونە کە زنجیرە جووڵەکانی ئەم دواییە لە عێراقیش ناتوانێت بێ پێوەندی بێت لە گەڵ ڕێگری لە ڕەوتی تەواو بوونی کابینەوە. جودا لە ئەوە، هاوکات لە گەڵ ئەو جووڵەگەلە، جووڵە مێدیاییەکانیش بۆ قەرەباڵغ کردن و کێشە دروست کردن لە عێراقیش دەبینرێت. بڕێک مێدیاکان بە بڵاو کردنەوەی بڕێک هەواڵ بە دوای ئەوەن تا ڕەوتی تەواوی کردنی کابینە لە گەڵ کێشە بەرەوڕوو بکەنەوە و پارت و لایەنە سیاسییەکان بخەنە گیانی دەوڵەتی بەغداوە.

بەم شێوەیە، جووڵە نوێیەکانی ئەمریکا لە عێراق بە ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی کاریگەری لە سەر پێوەندی تاران و بەغدا و هەروەها کێشە دروست کردن لە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی عێراق لەوانە تەواو بوونی ڕەوتی دیمۆکراسی و ناساندنی وەزیرەکانی کابینە ئەنجام دەبێت. وادیارە کە ئەمریکییەکان لە ڕەوتی دیمۆکراسی لە عێراق و پێوەندی لە گەڵ تاران خۆشحاڵ نین و دەست دەبەن بۆ هەر کارێک بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە ئەو وڵاتە.

News Code 26123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =