کاردانەوەی دەمیرتاش بە دۆراندنی ئەردۆغان لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە وتارێکدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیای لێکداوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ئێستا لە زینداندایە لە نوێترین وتاریدا کە واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووەتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ۳۱ی مارچی تورکیا و دۆڕاندنی پارتەکەی ئەردۆغان لە گەورە شارەکان، هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە.

دەمیرتاش لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی داوەتە شکستی پارتی دادوگەشەپێدان بە ڕێبەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و نووسیویەتی:  دۆڕاندنی ئەردۆغان لە گەورە شارەکانی وەک ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە "شکستێکی تەشهیری " بوو.

ئەوەشی وتووە کە بۆ ئەردۆغان کە ژیانی سیاسی خۆی لە ئەستەنبۆڵەوە دەستپێکرد ئەم دۆڕاندنە مایەی سووک بوونە.

دەمیرتاش ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ئەردۆغان هەر بەم شێوە بەردەوام بێت لە سیاسەتی تاكڕەوی خۆی، لە دیکەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیاشدا هەر شکست دێنێت.

دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، دەمیرتاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ناو زیندانەوە، داوای لە خەڵکی تورکیا بە تایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە کردبوو، بێنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری بکەن و  ڕۆڵیان ببێت لە سەرنەکەوتنی پارتی ڕکابەریان.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی ۳۱ی مارچی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو کە پارتەکەی ئەردۆغان شارەوانییەکانی دوو گەورە شاری ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵی لەدەستەوە بوو و بەربژارەکانی جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی تورکیا ئەو دوو پۆستە گرینگەیان وەرگرت.

News Code 26118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =