هێرشی توندی موقتەدا سەدر بۆ سەر  وەهابی، سەلەفی و پاڵپشتەکانی داعش

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوێنێ هەینی بە هێرشی توند بۆ سەر فیرقەکانی سەلەفی و وەهابی و پاڵپشتەکانی داعش وتی کردەوەی ئەوان بووە هۆی پەرەسەندنی دزەی ئەمریکا لە ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موقتەدا سەدر لە توییتەکەی خۆیدا فیرقەکانی سەلەفی و وەهابی و لایەنگرانی داعشی هۆکاری فرۆشتنی قودس و گوڵان بە ئیسرائیل ناولێبرد.

ناوبراو هەروەها بە هێرش بۆ سەر عەبدول فەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئێستای میسر زیادی کرد کە کەوتنی میسر بە دەستی دیکتاتۆرێکی نوێ لە جلێکی نوێ لە ئاکامەکانی هێرشی تیرۆریستی ئەو فیرقانەیە.

موقتەدا سەدر بە هێرش بۆ سەر کردنەوەی فیرقەکانی سەلەفی و وەهابی و پاڵپشتانی گرووپەکانی قاعیدە و داعش، ئەو پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە ئایا فیرقەکانی سەلەفی و وەهابی یا نموونەکانیان کە لە گەڵ گرووپی داعش بوون، لە خۆیان پرسیاریان کردووە کە کە کردەوەکانیان بە تایبەتی لە عێراق و سووریا و وڵاتانی تر چ ئاکامێکی هەبوو؟

ناوبراو زیادی کرد: ئاڵبەت پێم وانەبێت کە ئەوان لە خۆیان پرسیاریان کردبێت و لە داهاتووش پرسیار بکەن، چونکوو ترسیان لە وەڵامەکەی هەیە. روانگەی خێڵەکی زاڵ بووە بە سەر هەستەکانیان و پێیان وا بوو کە ئەو گرووپانە خێر خوازن. بەڵام من تێدەکۆشم کە ئاکامی کارەکانیان کە خۆیان ناوی " غزوە" ی لێدەنێن، شی بکەمەوە.

موقتەدا سەدر پاشان ئاکامی هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەوانی بەم شێوە شرۆڤە کرد: یەکەم فرۆشی گوڵان بە ئیستکباری جیهانی و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا و ئیسرائیل. ئەگەر ئەوان لە جیاتی کاول کردنی سووریا گوڵانیان ئازاد بکردبایە، خێر و خۆشیی گەڵ بوو بۆیان. داعش هزرێکی نەزانانەیە.

ناوبراو دووهەم ئاکامی هێرشی تیرۆریستی ئەوانی فرۆشی قودس ناولێبرد و نووسی: فرۆشی قودس بە ڕێککەوتنێکی سەیر لە نێوان نتانیاهۆ و ترامپ دووهەم ئاکام بوو. ئەوان لە جیاتی ئەوەی کە قودس ئازاد بکەن، هەوڵ دەدەن کە خۆیان لە جێی دادوەر و جەلاد دابنێن و لە سەر خەڵک زاڵ بن.

موقتەدا سەدر سێهەم ئاکامی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەوانی پەڵەدار کردنی ئیسلام زانی و زیادی کرد: سێهەم ئاکام بە گشتی پەڵەدار کردنی ئیسلام لە شیعە و سوننە بوو؛ بە تایبەتی ئەهلی سوننە و لاواز کردنیان لە سووریا و موسڵ و ئەنبار.

ناوبراو چوارەم و پێنجەمین ئاکامی هێرشە تیرۆریستییەکانی فیرقەکانی سەلەفی و وەهابی و پاڵپشتانی قاعیدە و داعشی دەسەڵاتداری دیکتاتۆرێکی نوێ لە جلێکی نوێ بە سەر میسر و یارمەتی عەرەبستان لە ئەمریکا بۆ دوور کردنەوەی مترسی ئەوانی وەسف کرد.

News Code 26114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =