حزبوڵڵا دەتوانێ هەزاران مووشەک لە ئیسرائیل بدات

فەرماندەیەکی باڵای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی دانی پێدا نا کە ئەگەر لە داهاتوودا شەڕێک ڕوو بدات، حزبوڵڵا ڕۆژانە توانای هاویشتنی هەزار مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی " عکا" ی ئیسرائیل، یوئیل ستریک فەرماندەی باڵای ئیسرائیل دانی پیدا نا: لە ئەگەری شەڕی داهاتوو، پێویست بکات تەواوی ناوچە نیشتەجێیەکانی نزیکی سنوورە باکوورییەکانی ئیسرائیل چۆڵ دەکرێن.

ناوبرو وتی: ئەو کارە دەبێتە هۆی پاراستنی گیانی ئیسرائیلییەکان و دەرەتانی چالاکی زیاتر دەداتە سوپا کە بتوانێت چالاکییە سەربازییەکانی ئەنجام بدات.

پاگەندەشی کرد کە حزبوڵڵا هەروا پلانی هەیە کە هێرش بکاتە سەر ناوچەی جەلیل کە ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، ئیسرائیل گورزێکی کوشندەیان لێدەدات.

فەرماندەی ناوچەی باکووری ئیسرائیل کە لە داهاتوویەکی نزیکدا جێی کوبی باراک دەگرێتەوە، دەبێتە فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای تێلاڤیڤ، لە درێژەی پاگەندەکانی زیادی کرد: حزبوڵڵا هێزە بەرگرییەکانی خۆی لە گوندە باشوورییەکانی لوبنان جێگیر کردووە تا ئەگەر شەڕێک ڕوو بدات و سوپای ئیسرائیل بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچە، لە گەڵیان بەرەوڕوو ببێتەوە.

News Code 26113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =