فستیڤاڵی ڕۆشنبیری گەلاوێژ لە سلێمانی دەستیپێکرد

بیست ودووەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیری گەلاوێژ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ پێنج شەمە ۲۹ی خاکەلێوە،  ٢٢ یەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداری چەندین نووسەر و رەخنەگری بیانی و ناوخۆیی و لەوانە چەندین نووسەر و ڕۆناک بیری ئێرانی لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ بەناونیشانی سەرەکی (بیرەوەرى لە نێوان ئەدەب و مێژوودا) بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردنى ئەم تەوەرەش بۆ بایەخى نووسینەوەى بیرەوەریی لە ئەدەب و که‌لتورى جیهانییدا دەگەڕێتەوە.

لە فێستیڤاڵەکەشدا چەندین بابەتی ئەدەبی و کلتوری بەتایبەت کلتوری کوردەواری دەخرێتەبەرباس و لێکۆڵینەوە.

 فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و جگە لە تەوەری سەرەکی، چەند چالاکیەکی تری وەکوو پێشانگای کتێب و پێشبڕکێی شعر و چیرۆک بەرێوەدەچێت.

بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ وه‌ك ناوه‌ندێكى ئەدەبی و رۆشنبیریی، ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی دامەزراوە .

News Code 26107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =