٨٩٩ بەرهەم نێردراوەتە یەکەمین فێستیڤاڵی مێدیا کوردییەکانی ئێران

جێگری فەرهەنگی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ل انردنی ٨٩٩ ئاسەوار بۆ یەکەم فێستیڤاڵی مێدیا کوردییەکان هەواڵی دا و وتی: لە ئەو ڕێژەیە ٨٨٤ بەرهەم قبووڵ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەید ڕوستەمی شەوی چوارشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئاشكرای کرد: بە گشتی ٨٩٩ بەرهەم لە هەواڵنێرانی شەش پارێزگای ئێران نێردراوەتە نووسینگەی فێستیڤاڵی مێدیا کوردسییەکان کە ١٣ بەرهەم بە هۆی تەکنیکییەوە نراونەتە لاوەو دوو بەرهەمیش بۆ چارەسەری کێشە نێردرانەوە بۆ نووسەرەکانیان کە کێشەکانیان چارەسەر نەکران.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر ئاسەوار و بەرهەمە گەیشتووەکان و زیادی کرد: لە بەشی تیتر ١٣ ئاسەوار بە زمانی کوردی و ٨١ ئاسەوار بە زمانی فارسی، لە بەشی ڕاپۆرت ٢٥ ئاسەوار بە زمانی کوردی و ١٢٠ ئاسەوار بە زمانی فارسی و لە بەشی هەواڵدا ١٨ ئاسەوار بە زمانی کوردی و ٣٢ ئاسەوار بە زمانی فارسی نێردراونەتە فێستیڤاڵەکە.

ناوبراو درێژەی دا: لە بەشی گفتوگۆش ٤٤ ئاسەوار بە زمانی کوردی و ٨١ ئاسەوار بە زمانی فارسی، لە بەشی یادداشت و سەر وتار ٦٩ ئاسەوار بە زمانی کوردی و ١٣٢ ئاسەوار بە زمانی فارسی و لە بواری کاریکاتۆر هەشت ئاسەوار بە زمانی کوردی و ٤٣ ئاسەوار بە زمانی فارسی نێردرانە فێستیڤاڵ.

روستەمی ئاماژەی کردە سەر بەشەکانی تری ئەو فێستیڤاڵە و وتی: لە بەشی داڕشتن و داڕشتنی پەڕە ٣٥ ئاسەوار و لە بەشی وێنە بریتی لە تاک وێنە و راپۆرتی وێنەییش ٦٩ ئاسەوار وەرگیراون.

ناوبراو ژمارەی ئاسەوارە نێردراوەکان لە بەشی پەراوێزی فێستیڤاڵی ٧١ ئاسەوار بە زمانی کوردی و فارسی راگەیاند و وتی: لە بەشی لێزانی و خوێندکاریش ٣٤ ئاسەوار بە زمانی فارسی و شەش ئاسەوار بە زمانی کوردی نێردراون.

ڕوستەمی لە بەشێکی تر لە قسەکانی زیادی کرد: پارێزگای کوردستان بە ٥٩٠ ئاسەوار لە ١٢٤ بەشدار بوو، ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ١٠٢ ئاسەوار لە ٣١ بەشدار بوو، ئیلام بە ٤٢ ئاسەوار لە ١٤ بەشدار بوو، کرماشان بە ١٢٢ ئاسەوار ل ٣٢ بەشدار بوو، تاران بە ١٣ ئاسەوار و پاریزگای سمنانیش بە یەک ئاسەوار لە ئەو فێستیڤاڵە بەشداریان کرد.

شیاوی باسە لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوە ڕوونوێنی لە پووستەری یەکەم فێستیڤاڵی میدیا کوردییەکان کە بڕیارە چوارەم و پێنجەمی گوڵانی ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە بچێت، کرا.

News Code 26105

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =