ئەرتەش ۴۰ ساڵە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات گیانفیدا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازی ڕۆژی ئەرتەش وتی: لە ماوەی ۴۰ ساڵی ڕابردوودا ئەرتەش بەردەوام لە تەنیشت ویلایەت و گەلدا بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵات و نیزامی کۆماری ئیسلامی گیانفیدایی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە رێوڕەسمی نمایشی سەربازی تاران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەرتەشی ئێران ڕۆڵی زۆر پڕبایەخی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هەیە، ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی پێش سەرکەوتنی شۆڕش و ۲۲ ڕێبەندانی ۵۷ یشدا ئەرتەش ڕۆڵی زۆر گرینگی بوو.

ڕۆحانی زیادی کرد:۴۰ ساڵ لەو ساڵانە تێدەپەڕێت و لە ماوەی ئەم ساڵانەدا هەمیسە ئەرتەش لە تەنیست ویلایەت، بۆ پاراستنی خەڵک و پاسەوانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵات و نیزامی کۆماری ئیسلامی گیانفیدایی کردووە.

وتیشی: ئەمڕۆش دەبینی کە لە کاتی هاتنی لافاو لە زۆربەی پارێزگاکانی وڵات و لەو شوێنانەدا کە خەڵک پێویستیان بە یارمەتی هەیە، ئەرتەش، سوپای پاسداران، بەسیج، پۆلیس و هەموو هێزە سەربازییەکان لە تەنیشت خەڵکدان و هەموو توانا و ئیمکاناتیان بۆ یارمەتیدانی لافاو لێدراوەکان بەکار دێنن.

سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی پشتیوانی لە سوپای پاسدارانیشەوە وتی: بێ گومان ئەو ڕۆژەش کە هێزە چەکدارەکان پێویستیان بە پشتیوانی خەڵک هەیە، هەموو خەڵک و بلیمەتەکان لە پشت هێزە چەکدارەکاندا وەستاون.

وتیشی: ئێوە لە کاری دزێوی دەوڵەتی فریودەری ئەمریکا دژی سوپای پاسداران بینیتان کە هەموو خەڵک بە یەکڕیز پشتیوانی سوپابوون. بەو هۆیەوە کە سوپای پاسداران هەمیشە لە تەنیشت و لەگەڵ خەڵکدایە.

ڕۆحانی ڕایگەیاند: ئەمریکا بە هۆی ۴۰ ساڵ خۆڕاگری لە گەلی ئێران تووڕەیە، ئەمریکا  بە هۆی ۴۰ ساڵ خۆراگری لە بەرانبەر پیلانەکان، لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە تووڕەیە، ئەمریکا لە سوپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی ئێران تووڕەیە هەروەها لە حزبوڵڵا، حەشدی شەعبی و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش.

  جەختیشی کرد: ئەمریکا دەسەڵاتی ئێمە، ئێران و هێزی چەکداری ئێمە و هەروەها ئاسایش و ئەمنیەتی و پاوەجێی ناوچەکەی ناوێت؛ ئەوەش کە ئامانجی ئێمەیە پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە و کۆتایی هاتنی تیرۆریزم لە ناوچەکەیە.

News Code 26102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =