بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو بنکە نێودەولەتییە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان خەریکی هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتی ئێران بە مەبەستی یارمەتی و پاڵپشتی لە ئەو کەسانەیە کە لە لافاوی ئەم دواییەی ئێران خەساریان بەرکەوتووە.
لە بەیانییەی دەرکراو لە لایەن کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە: لە هەمان پێوەندیدا، فڕۆکەیەک یارمەتی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو لە دوبەیەوە گەیشتە ناو تاران.
ئیندریکا ڕاتوتە بەرپرسی بەشی ئاسیا و ئوقیانووسی ئارامی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم بارەوە وتی: یارمەتییەکانی ئێمە لە هاوخەمی لە گەڵ ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا میوانداری ملیۆنان پەنابەر بووە، بۆ لافالێدراوەکان نێردراوە. ئێران زۆر پێویستی بە یارمەتی نێودەوڵەتی هەیە کە لە گەڵ خراپترین بەڵای سروشتی چەند دەیەی ڕابردوو بەرەوڕوو بووەتەوە و هەوڵ دەدەین ئەو یارمەتیانە زیاد ببنەوە.
بۆچوونی ئێوە