تیرۆریست ناولێبردنی بەشێک لە هێزی سەربازی وڵاتێک پاشهاتی مەترسیداری بە دواوە دەبێت

وەزیری دەرەوە لە نامەیەکدا بۆ هاوتاکانی خۆی لە جیهان، جەختی کرد: کاری ئەمریکا لە تیرۆیست ناولێبردنی بەشێک لە هێزی سەربازی فەرمی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، پاشهاتی مەترسیداری مافی و سیاسی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوی ئێران لە نامەیەکی شرۆڤەییدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهانی خستە بەر دەنگەوەوە و بە ئاماژە بە پاشهاتە مەترسیدارە مافی و سیاسیەکانی کاری ئەم دواییەی ئەمریکا لە تیرۆریست ناولێبردنی بەشێک لە هێزی سەربازی فەرمی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامی کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤە وتی: ئاڵبەت بێ گومان دەوڵەتە جیاوازەکان سەبارەت بە زۆربەی پرسە نێودەوڵەتییەکان دژایەتی ڕوانگەیان هەیە بەڵام لە جیهانی پاش شەڕی جیهانی دووهەم، هەموومان قبووڵمان کردووە کە هەر دژایەتییەک کە بەردەوام بوونی بتوانێت ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بخاتە مەترسییەوە لە ڕێگای ئاشتیخوازانە و لە چوارچیوەی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چارەسەر بکەین. ئەگەرچی دەوڵەتە پێشووەکانی ئەمریکا زۆربەیان ئەو یاسا و ڕێسایەیان لە بەرچاو نەگرتووە و پیشێلیان کردووە؛ بەڵام دەوڵەتی ئێستای ئەو وڵاتە خەریکی ئەنجامی جووڵە و دروست کردنی کاری مەترسیدارە کە کۆتاییەکەی وێرانی و لە ناوچوونی تەواوی ئەو پێکهاتەیە.

زەریف هەنگاوی ئەم دواییەی ئەمریکای یەکێک لە جیدی ترین هەڕەشەکان دژی دەسەلاتی نێودەوڵەتی وەسف کرد و زیادی کرد: کاریگەرییەکانی ئەو کارە مەترسیدارە بەس نابێتە هۆی لە ناوچوونی تەواوی سیستەمی جیهانی لە درێژخایەندا بەڵکوو ئەو کارە کە بە هان دان و پاڵپشتی برێک کەسی ئیدئۆلۆژیک لە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا و هەروەها هەندێک دەسەڵاتی ناوچەکە رووی داوە و بەشێک لە هەوڵێکی گشتی تر و بەپەلەترە کە بە ئامانجی توند کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و لە ناوچوونی تەواوی ڕێکارەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و لە ناو بردنی بژاردە سیاسییەکان و بەکار هێنانی ئامێرە ئاشتیخوازانەکان بۆ جارەسەری کێشەکان ئەنجام دەبێت تا لە کۆتاییدا ڕێگاچارەیەک جگە  لە رووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ نەمێنێتەوە.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە ئەو نامەیەدا جەختی کرد: ئەو ڕاگەیاندنە لە گەڵ تۆمەتی ساختە لە سەر هەبوونی پێوەندی لە نێوان ئێران و و ئەلقاعیدە بەشێک لە بەرنامەیەکن کە بە ئامانجی ئامادە کردنی بیری گشتی خەڵکی ئەمریکا بۆ سەربزیویەکی نوێ لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا داڕێژراوە تا بەستێن بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دروست بکات کە بتوانێت هێزی سەربازی دژی وڵاتێکی تر بەکار بهێنێت.

وەزیری دەرەوە لەم نامەیەدا وتیشی: هەموو دەوڵەتەکان بۆ رێگری لە بەدی هاتنی ئاوەها بەرنامەیەکی تاک لایەنە و شەڕخوازنە دەست بەکار بن.

زەریف هەروەها لە بەشەکانی تری ئەو نامە، بە بەراورد کردنی هەنگاوە تاک لایەنەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە و پاڵپشتی ئاشکرا و نهێنی ئەوان لە ڕێکخراوە تیرۆریستی و تەندڕەوەکان کە تەنانەت لە کاتی ڕکابەری هەڵبژاردن لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتەوە هاتە ئاراوە بە گیان فیداییەکانی سوپای پاسداران لە رێباری شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکان کە لە شارە دواکەوتووەکانی کالیفۆڕنیا و شارە ئەورووپییەکانەوە بگرە تاکوو کابول و بەغدا بە شێوەی بەردەوام دەستیان دەدایە کوشت وبڕی مرۆڤەکانەوە، جەختی کرد:  کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بەو هۆکارانەوە هەنگاوی نایاسیی و هان دەرانەی ئەمریکا ئیدانە دەکات و نیسبەت بە پاشهاتە درێژخایەنەکانی ئەو کارە هۆشداریی دەدات و داوا لە دەوڵەتەکان دەکات لە بەرانبەر ئەو سەربزێویانەی ئەمریکا هەڵوێستی بنەڕەتی ، ورد و لە سەر بنەمای یاسا بگرن.

News Code 26099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =