یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ئیمارات و عەرەبستان گەیشتە ئێران

مانگی سووری ئیمارات لە ناردنی فڕۆکەیەک یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، مانگی سووری ئیمارات لە ناردنی یارمەتی مرۆدۆستانە بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران هەواڵی دا.

لە بەیانییەی مانگی سووری ئیمارات هاتووە: بە فەرمانی شێخ خەڵیفە بێن زائێد ئال نهیان سەرۆکی ئیمارات، فڕۆکەیەک یارمەتی بۆ لافاولێدراوانی ئێران نێردرا. ئەو فڕۆکە ٩٥ تۆن یارمەتی زەرووری بریتی لە مادەی خۆراکی، خێوەت و ئامێرە سەرەکییەکانی تری بۆ ئێران گواستووەتەوە.

مانگی سووری ئیمارات ڕایگەیاند: ئەمە لە درێژەی پێوەندی مرۆیی و هاوخەمی لە گەڵ نەتەوەی ئێران بووە. ناردنی یارمەتی بۆ ئێران لە درێژەی ستراتیژی ئیمارات و بەرپرسەکانی لە پاڵپشتی لە خەسار بەرکەوتووانی قەیرانە مرۆییەکان و بەڵا سروشتییەکان لە هەر شوێنێک و هەر کاتێک و سەرەڕای باسە نامرۆڤانەکانە. ئەمە لە درێژەی هەوڵی بەرپرسانی ئیمارات بۆ کەم کردنەوەی ئاستی ڕەنجی خەسار بەرکەوتووانی لافاو لە ئێرانە.

لە بەیانییەی مانگی سووری هاتووە: گەڵاڵەی ئیمارات-عەرەبستان وەکوو کارێکی مرۆڤدۆستانەیە تا یارمەتی دۆخی لافاولیدراوەکانی ئێران بدات.

مانگی سووری ئیمارات وتیشی کە لە هیچ هەوڵێک بۆ پاڵپشتی لە هاووڵاتیانێک کە بە هۆی لافاوەوە خەساریان بینیوە، کۆتایی ناکات.

News Code 26098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =