ئێران ناوی فەرماندە تیرۆریستەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس وتی: یەکینە ئیتلاعاتییەکانی هێزی سەربازی ئێران ڕاسپێردراون بۆ ئاشکرا کردنی ناوی فەرماندە تیرۆریستەکانی سەنتکام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەحمەد ئەمیر ئابادی نوێنەری خەڵکی قوم بە پشتیوانی لە گەڵاڵەی هەنگاوی بەرانبەر دژی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران وەکوو گرووپی تیرۆریستی وتی: نوێنەران دەنگیان دایە ئەو گەڵاڵەیە. دەستخۆشی لە پاڵپشتی ئەرتەش، بەرپرسان و نوێنەرانی مەجلیس دەکەم.

وتیشی: هەموو نوێنەران لە ئەو گەڵاڵە پاڵپشتی دەکەن و دژەکانیش لە ڕاستیدا خوازیاری زیاد کردنی چەند پرسی دیکە بە ئەو گەڵاڵە بوون.

ئەمیر ئابادی زیادی کرد: ژمارەیەک لە نوێنەران ئەو پرسیارەیان هەبوو بۆچی تەواوی سوپای ئەمریکا لە ئەو گەڵاڵە وەکوو سوپایەکی تیرۆریستی ڕانەگەیێندرا، وەڵامی ئێمە ئەوەیە کە هێزەکانی سەنتکامی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئاسیا و ئەفریقایە. سوپای ناوچەیی ئەمریکا لە ئەو گەڵاڵە تیرۆریست ڕاگەیێندرا و پاڵپشتەکانیشی تیرۆریست راگەیێندران. ئیزن بدەن هەوڵی پێشگیرانە ئەنجام بدرێت. جگە لە ئەوە هێزە چەکدارەکانیش ئەرکیانە بە پێی بیری ڕێبەری شۆڕش لە گەڵ تیرۆریستەکان بەرەوڕوو ببنەوە.

نوێنەری قوم وتیشی: یەکینە ئیتلاعاتییەکانی  هێزە چەکدارەکانیش ڕاسپێردراون کە ناوی فەرماندەی تیرۆریستەکانی سەنتکام و کۆمپانیا پێوەندیدارەکان ڕابگەیێنێت.

News Code 26089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =