عادل عەبدولمەهدی مەبەستی لە سەفەر بۆ عەرەبستان ئاشکرا دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق سەردانی سعودیە دەکات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و باسی لەپەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە کرد.

عادل عەبدولمەهدی وتی: لە پەیوەندی نیوان ڕیاز و بەغدا خاڵێکی وەرچەرخان هاتوەتە ئاراوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد کە  لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ریاز چەند رێککەوتنێک واژۆ دەکرێن و پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبرێن.

لەبارەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا عادل عەبدولمەندی وتی: پێش مانگی رەمەزان سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات.

News Code 26087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =