ئامانجەکانی سەفەری زەریف بۆ تورکیا ڕاگەیێندرا

زەریف ڕایگەیاند کە لە سەفەرکەی بۆ ئەنقەرە سەبارەت بە دۆخی سووریا و باکووری ئەفریقا هەروەها دۆسیە دوولایەنەکانی هاوکاریە ئابووری و سیاسییەکانی ئێران و تورکیا لێک دەدرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف سێشەممە شەو لە دیمەشقەوە چووە ئەنقەرە. ناوبراو لە کاتی گەیشتنی بە ئەنقەرە و لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە شرۆڤەی دانوستانەکانی خۆی لە سووریا وتی: لە دیمەشق چەندین دیداری زۆر باشمان هەبوو، بە تایبەت دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا زۆر باش بوو و باسی باشمان سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئاستانە و هاوکارییەکانی دوو وڵات ئەنجام دا.

ناوبراو درێژەی دا: سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە و هەروەها هاوکارییەکان لە چوارچیوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوە ڕێگاچاارەی سیاسی بۆ سووریا هەماهەنگی باش ئەنجام درا.

زەریف وتیشی: سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی فورات و ئەدلەب کە هەردووکیان نیگەران کەرن و زەروورەتی کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە سووریا و کۆتایی هێنان بۆ بوونی تیرۆریستەکان لە سووریاش گفتوگۆی باشمان هەبوو.

ناوبرو لە درێژەدا وتی: هەروەها لە سەفەر بۆ تورکیاش سەبارەت بە پرسی ناوچەیی گفتوگۆمان دەبێت، بە تایبەتی سەبارەت بە سووریا و پرسی باکووری ئەفریقا قسە دەکەین.

زەریف لە درێژەدا سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا لە نێوان دوو سەفەر بۆ دیمەشق و ئەنقەرە پێوەندی هەیە؟ وتی: پێمان خۆشە کێشەکانی سووریا لە رێگای گفتوگۆ بە تایبەتی لە ڕێگای وتووێژ لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە چارەسەر بێت، بەڵام ئەم دوو سەفەرە بە بۆنەی پێویست بوون بە ئەم کاتبەندییەوە بەم شێوە ئەنجام بوو و هیوادارین بتوانین کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر بکەین.

ناوبراو وتیشی: لە سەفەر بۆ تورکیا سەبارەت بە دۆسیە دوو لایەنەکان باس دەکرێت وهاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا، هاوکارییە سیاسییەکان و بڕیارگەلێک کە لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای پیوەندییە دوو لایەنەکان لە ئاستی سەرۆک کۆماری دەگیردرێت، دوو وەزیری دەرەوەی بەرپرسی پێوشوێنگیریانن و کەواتە لە ئەو سەفەرە لەم بارەشەوە گفتوگۆ دەکرێت.

News Code 26084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =