داخوازی ئەنقەرە لە ئەمریکا بۆ بەری بوون لە گەمارۆی نەوتیی ئێران

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە ئەمریکا کرد تا بەری کردنی وڵاتەکەی لە گەمارۆکان دژی ئێران درێژ بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێشەممە لە واشنتۆن لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند کە ئەنقەرە چاوەڕوانی لە ئەمریکا هەیە تا بەری کردنی تورکیا لە گەمارۆکانی ئێران درێژ بکاتەوە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی کە چاوەڕوانی لە ئەمریکا دەکرێت تا بەری کردنی تورکیا لە کڕینی نەوت لە ئێران درێژ بکاتەوە.

شیاوی باسە، بڕێک لە بەرپرسانی باڵای تورکیا بۆ بەشداری لە سی و حەوتەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی هاوبەشی ئەنجومەنی هاوکاری تورکیا-ئەمریکا و ئەنجومەنی ئەمیکی-تورکی سەردانی واشنتۆنیان کردووە.

News Code 26083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =