بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کوردستان ٢٤، فازڵ فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری سەر بە هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕاگه‌یاند: به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌کانی په‌كه‌كه له عێراق ڕێککەوتوون و حکوومه‌تی عێراق داوای له سه‌رکرده ئه‌منییه‌کان کردووه له پێناو کۆتایی هێنان به دۆسیه‌ی بوونی هێزەکانی په‌که‌که له‌و وڵاته هاوکاری حکوومه‌تی تورکیا بکه‌ن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ کار بۆ ڕێکخستنی ئه‌منییه‌تی سنووره‌کانی بکات، ڕاشیگەیاند: حکوومه‌تی تورکیا داوای له عێراق کردووه هێزەکانی په‌که‌که له وڵاته‌که‌ی ده‌ربکات.
په‌رله‌مانتاری سەر بە هاوپه‌یمانی فه‌تح جەختیشی کرد: پاش پەسندکرانی بڕیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان له خاکی عێراق، دەبێ هێزه‌کانی تورکیاش لە باکووری عێراق بچنه ده‌رێ
بۆچوونی ئێوە