پارتەکەی ئەردۆغان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ دەکات

پارتی داد و گەشەی تورکیا خوازیاری هەڵوەشاندنەوە بەراییەکان و هەڵبژاردنەوەی دووبارەی شارەوانی و ئەنجومەنەکانی ئەستەنبۆڵ بوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە سی‌ئێن‌ئێن تورک، سەرۆکی پارتی داد و گەشەی تورکیا ئەوڕۆ سێ‌شەممە سکاڵانامەی حزبەکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵی ڕادەستی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، عەلی ئێحسان یاووز جێگری سەرۆکی ئاکپارتی داخوازیی ئەو حزبە بۆ هەڵوەشانەنەوە یان هەڵبژاردنەوەی دووبارەی ئەنجومەنەکانی ئەستەنبۆڵی لە گەڵ ٣ جانتا پڕ لە بەڵگە و دایکۆمێنتی هاوپەیوەندی ڕادەستی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا ماوەیەک لەوە پێش ڕایگەیاندبوو: بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنی دووبارەی ئەنجومەنەکان لە ئەستەنبۆڵ گومان و دڕدونگییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مانگی مارچی ئەوساڵ چارەسەر دەکات.

News Code 26080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =