ئەمریکا ناوچه کوردنشینەکانی سووریا چۆڵ ناکات

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندە دەکات بە پێی ڕوانگەی ترامپ، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە و نایانەوێت بە تواوەتی لە ئەو وڵاتە بچنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیتارتاس، دەیڤید ئێم. ساترفیلد جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ویستی ئەو وڵاتە بۆ بەردەوام بوونیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

ناوبروا لەم بارەوە پاگەندەی کرد: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە و بڕیار نییە هەموویان لە ئەو وڵاتە بکشێنەوە.

ساترفیلد زیادی کرد: جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا کە خەریکی دانوستان لە گەڵ هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا و بەرپرسانی تورکیایە، هیوای زۆری هەیە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندییە ئەمنیەتی و سنوورییەکانی تورکیا دەستەبەر دەکات.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە بوونی ئەمریکا لە سووریا بەستێن بۆ بەردەوام بوونی هەوڵەکان دژی داعش دروست دەکات.

ئەمەلە حاڵێکدایە کە پێشتر لە ڕۆژی ٢٣ ی خاکەلێوە، واسیلی نبنزیا نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئەو وڵاتانە بە شێوەی نارەوا لە سووریان، ئەبێ هێزەکانی خۆیان لە ئەو وڵاتە بکشێننەوە.

ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی الشرق الاوسط وتی ئێران و ڕووسیا لە سەر داوای دەوڵەتی سووریا و بە مەبەستی شەڕ دژی تیرۆریزم لە خاکی ئەو وڵاتەن.

News Code 26078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =