هەوڵی عەبدولمەهدی بۆ نزیکردنەوەی ڕوانگەی ئێران و عەرەبستان

شرۆڤەکارێکی عێراقی هەوڵ بۆ نزیکردنەوەی ڕوانگەی ئێران و عەرەبستانی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕیاز زانی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "روسیا الیوم"، ئێحسان شمری سەرۆکی ناوەندی ئەندێشەی سیای لە عێراق ڕوانییە ئامانجەکانی سەفەری رۆژی چوارشەممەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ڕیاز و ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەفەرە جەخت لە هەڵوێستی ناوچەیی یەکسان و نالایەنگرانەی بەغدا دەکا و وەک یەکێک لە گرینگترین گۆرانکارییەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە سەقامگیریی ناوچە دانوستان دەکات.

شمری جەختی لەوە کرد: عەبدولمەهدی هەروەها لە پێناو نزیک کردنەوەی ڕوانگەی عەرەبستان و ئێران و پاڵپشتی لە هەڵوێستی یەکسانی دەوڵەتی بەغدا هەمبەر بە هەر دوو وڵات هەوڵ دەدا. پلانێک کە عەبدولمەهدی سەبارەت بە سەقامگیریی ناوچە ئاراستەی رێبەری ئێرانی کردووە، لە سەفەری بۆ ڕیاز ئاراستەی سەلمان بێن عەبدولعەزیزیشی دەکات.

بە گوێرەی هەواڵەکان بڕیارە عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی (چوارشەممە) بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی عەرەبستان بکات.

News Code 26075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =