سەفەری زەریف بۆ دیمەشق بەرەی بەرخۆدان بەهێزتر دەکات

کارناسێکی پرسە سیاسییەکانی ناوچە بە ئاماژە بەوەی کە سەفەری زەریف بۆ سووریا کاریگەر بوو لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق، وتی: ئەو سەفەرە کاریگەری دەبێ لە بەرزبوونەوەی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی ناوچە.

محەمەد ئەخباری کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوچە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا لە دوای سەفەری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ تاران و گرینگیی ئەو سەردانانە لە پەرەسەندنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی دوو وڵات، ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە سەردانەواندنی هەندێک ئەکتەری ناوچەیی بۆ دەسەڵاتە سەرووناوچەییەکان بە تایبەت ئەمریکا، ڕەوتی ئاسایشی ناوچەیی تووشی کێشە هاتووە و بێ شک ئەو دۆخە بۆ وڵاتانی ئەندامی بەرەی بەرخۆدان کە دژی ڕژیمی زایۆنین، گونجاو و لەبار نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندیی دۆستانە و ئاشکرای هەندێک لە وڵاتانی موسڵمان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، ڕاشیگەیاند: ئەوانە هەمان وڵاتگەلێکن کە پاڵپشتیان بۆ تۆمار کرانی ناوی سوپا لە لیستی تیرۆریزمی ئەمریکا دەربڕیوە و ئەوە نیشاندەری دابەزینی بایەخگەلی ڕەسەنی ئیسلامی لەو وڵاتانە و هەروەها ڕێخۆشکەری تەشەنەسەندنی پەیوەندییەکان و ناکۆکییەکانە.

کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوچە لە درێژەدا وتی: پێویستە لەم قۆناغەی ئێستادا وڵاتانی ناو بەرەی بەرخۆدان لە پێناو ئامانجە سەربەخۆکانیان پەرە بە دانوستان و پەیوەندییەکانیان بدەن، هەتا هەڵوێستە سیاسی و ئۆپەراسیۆنییەکانیان لە بەرامبەر ڕژیمی زایۆنی هاوئاهەنگ‌تر لە جاران بێت و بەسەرکەوتوویی و تۆکمەتر هەنگاو بنێن.

ئەخباری هەروەها ڕووانییە سەفەری زەریف بۆ سووریا لە سەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و جەختی کرد: سەفەری سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران بۆ سووریا لە دوای سەفەری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران بەها و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر داهاتووی گۆرانکارییەکانی ناوچە دەبێت.

وتیشی: سەفەری بەڕێز زەریف هەم دەبێتە هۆی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و فەرهەنگی و هەروەها ڕێخۆش دەکات بۆ تۆکمەتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان و لە کۆتاییشدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی سەقامگیری و ئاسایشی تەواو وڵاتانی ناوچە.

ئەخباری لە کۆتاییدا ئاماژەی بە کرانەوەی باڵوێزخانەی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە دیمەشق کرد و وەبیری هێنایەوە: هەندێ لە وڵاتانی دواکەوتووی ناوچە و لەوان عەرەبستان و ئیمارات، پێشتر لایان وابوو کە دەوڵەتی شەرعی و یاسایی ئەسەد دەڕووخێت، بەڵام دوای ناهومێدبوون لەو بابەتە، هەنگاوێکی دیکەی گرتە بەر و کردنەوەی باڵوێزخانەکانیان لە دیمەشق کردە رۆژەڤی نوێیان بۆ ئەوەی جێ پێی خۆیان لە سووریا قایم بکەن. بەڵام بە دڵنیاییەوە هەوڵی وڵاتانی وەک ئێران، عێراق، لوبنان و لایەنەکانی دیکەی بەرخۆدان لەوان کارامەتر دەبێت.

News Code 26074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =