بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەبەر ٧، برات ئالبایراک وەزیری دارایی و خەزێنەی تورکیا بۆ بەشداری لە ٣٧ئەمین کۆنفڕانسی هاوکاریی هاوبەشی ئەمریکا – تورکیا سەردانی واشنتۆنی کردووە، ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی هاوتای ئەمریکی خۆی و جراد کۆشنێری زاوا و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار، ئەوڕۆ لە کۆشکی سپی لە گەڵ دۆناڵد ترامپ دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەوە یەکەمین جارە کە ترامپ لە کۆشکی سپی لە بە شێوەی فەرمی و دوو لایەنە لە گەڵ وەزیری وڵاتێکی دیکە دیدار دەکات.
بە وتەی ئالبایرایک لەو دیدارەدا پەیامەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کردووە و لە بەرامبەردا وەڵامی زۆر ئیجابیی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەرگرتووە.
وەزیری دارایی تورکیا لەبارەی ئەو دیدارە لە هەژماری خۆی لە تویتەردا نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو دیدارەدا بە شێوەیەکی ژیرانە و لۆژیکی ئاوری لە پرسی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس ٤٠٠ دایەوە و لەمساڵدا هەوڵ دەدەین ئاستی بازرگانیی نێوان دوو وڵات بەرزتر کەینەوە و بگەیێنینە ٧٥ ملیارد دۆلار.
ناوبراو هەروەها لەبارەی دیدارەکەی لە گەڵ ترامپ بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ئەوە دیدارێکی تاکە کەسی نەبوو و دیداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ من نیشاندەری ڕوانینی ئیجابیی ئەو بە تورکیا و بە پێی دیالۆگی بەهێزی نێوان دوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا و تورکیا بوو.
بۆچوونی ئێوە