تەرزە و باران کوردستان دادەگرێت

ئاسمانی کوردستان بە پێی پێشبینییەکانی ئیدارەی کەش و هەواناسی پارێزگا تا چوارشەممە پڕ لە هەور و بۆ چەندکاتژمێرێکیش داکردنی تەرزە بە خۆوە دەبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسی پێشبینی دۆخی هەوای ئیدارەی گشتیی کەش و هەواناسی پاریزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆ (سێ شەممە) ٢٧ی خاکەلێوە تا نیوەڕۆی چوارشەممە بەرەوڕووی هاتنی پالەپەستۆیەکی داکردن لە ئاسمانی پارێزگا و هەڵکردنی با و بۆ چەند کاتژمێرێکیش داکردنی تەرزەین.

بەهرامی چارە خواه ڕاشیگەیاند: بانە، مەریوان، سەوڵاوا، سەقز و رۆژئاوای ساری کامیاران زۆرترین داکردنی باران و تەرزەیان بۆ پێشبینی دەکرێت.

ناوبراو بە هوشداردان سەبارەت بە هەڵکردنی بای توند لە دوانیوەڕۆی ئەوڕۆوە تا بەیانی، جەختی کرد: پێشبینی دەکرێت لە شارەکانی بیجار، قوروە، زەرینە، هەزارکانیان، دیواندەرە و شوێنە بەرزەکانی پارێزگا شایەدی هەڵکردنی بای بە تەوژم بین کە دەتوانێ وێرای زیانی ماڵی و گیانی گەیاندن بە دانیشتووانی ئەو شارانە، لە هەندێ شوێندا تەپ و تۆز و خۆڵبارینی بە دواوە بێت.

News Code 26071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =