ناڕەزایەتی ئێران و ٧ ئەندامی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڕیاری ئەمریکا

ئێران، ڕووسیا، چین، سووریا، ڤێنزۆئێلا، کووبا، بۆلیەوی و زیمباوە بە واژۆکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش و خوێندنەوەی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی خۆیان بە داپەڕ و بڕیارگەلی یەک لایەنەی ئەمریکا دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، لەو بەیاننامەیەدا کە لە لایەن "ئەلەکساندێر پانکین" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆمەڵەی ئەنجومەنی ئابووری – کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گەشەی دارایی خوێندراوە، وڵاتانی واژۆکەر داپەڕ و بڕیارە یەک لایەنەکانی ئەمریکا لە بواری ئاستەنگنانەوەی ئابووری بە هەوڵێک بۆ گۆڕینی دەوڵەتانی یاسایی وڵاتانی دیکە و هەروەها داگیرکردنی بازارگەلی جیهانی زانی و ڕەخنەیان لێ گرت.

پانکین لەوبارەیەوە وتی: دەمانەوێ نیگەرانیی خۆمان لەوەی کە هەندێک لە وڵاتان و بە تایبەت ئەمریکا، لە داپەڕ و بڕیاگەلی یەک لایەنە و نایاسایی بۆ بەرتەسک‌کردنەوەی ئابووریی زۆربەی وڵاتان کەڵک وەردەگرن، ڕاگەیێنین. ئاوەها داپەڕگەلێک بە پێچەوانە و دژی پلانی گەشەی پاوەجێی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠، مافی نێودەوڵەتی و جارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

News Code 26070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =