خۆڕاگری سووریا ناوچەکەی لە تیرۆریزم ڕزگار کرد/تیرۆریستان سووریا چۆڵ بکەن

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەرخۆدانی دەوڵەت و گەلی سووریا لە بەرانبەر مەترسی تیرۆریزم، ناوچەکەی لە مەترسی و پیلانێکی گەورە ڕزگار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری بۆ سووریا لەگەڵ وەلید موعەلیم دیدار و گفتوگۆی کرد.

 زەریف لەم دیدارەدا جەختی کرد: دەبێ هەموو تیرۆریستەکان خاکی سووریا بەجێبێڵن و ڕێز لە سەروەری ئەم وڵاتە بگرن.

 جەختیشی کرد کە خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەل و دەوڵەتی سووریا بوو کە ناوچەکەی لە پیلانێکی گەورە و مەترسیدار ڕزگار کرد.

ڕاشیگەیاند کە ئێران و سووریا لەم ساڵانەی دواییدا بە هاوکاری تۆکمە زۆر پیلانی گەورەیان پووچەڵ کردووەتەوە و پێویستە بەردەوام بن لەم هاوکاریانە.

News Code 26069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =