زەریف ئامانجی سەفەرەکەی بۆ سووریا ئاشکرا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێویستە کە گفتوگۆوەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سووریا بۆ هاوکاری دوو لایەنە بەردەوام بێت و هاوکارییە ئابوورییەکان و بوارەکانی تریش ئەمڕۆ شوێنگیری بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە کاتی گەیشتنی بە دیمەشق لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە تایبەتی سیاسەتە دوژمنانەکانی ئەمریکا کە پاش شکستە بەردەوامە مەیدانی و سیاسیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لە ئەو ناوچە و لە جیهان هاتووەتە ئاراوە و بەتایبەتی هەوڵی نایاسایی ترامپ لە ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان و ڕاگەیاندنی پێتەخت بوونی قودسی شەریف و پاش ئەوانە هەوڵێکی ناژیرانە،نایاسایی کە ئەمریکییەکان هەیانبوو لە ڕاگەیاندنی سوپا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی، پێویستە تەواوی هەوڵەکان لە ناوچەکە بۆ شوێنگیری سەرکەوتنە مەیدانییەکان، هەماهەنگی سیاسەتەکانی وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها داڕشتنی بەرنامەیەک بۆ بەرەوپێش بردنی گفتوگۆوەکان لە سووریا بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی پاش سەرکەوتنە مەیدانییەکان ئەنجام بدرێت.

ناوبراو وتی: ئاماژنجی ئەم سەردانە پێوشوێنگری ڕێککەوتن و هاوکارییە دوو لایەنەکانە و پێویستە کە گفتوگۆوەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و سووریا بۆ هاوکارییە دوو لایەنەکان پێک بێت و هاوکارییە ئابوورییەکان و بوارەکانی تری هاوکاری نێوان ئیمە و سووریا، ئەمڕۆ شوێنگیری دەکرێت.

زەریف وتیشی: ئەو پرسانە لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد و سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی تری سووری لێک دەدرێنەوە.

News Code 26066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =