بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دامەزرانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا وتی: لە پێوەندی لە گەڵ دامەزرانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا لە گەڵ تورکیا هاوکاریمان دەبێت.
وتیشی: بۆ دامەزراندنی ناوچەیەک لە سنوورەکانی تورکیا لە گەڵ سووریا خەریکین کار دەکەین. یەکینەکانی پاراستنی گەل( یەپەگە) بەشێک لە ئەو هاوکارییە نابن چونکوو تورکیا لە سەر ئەوەی کە یەپەگە بەشێک لە پەکەکە یە نیگەرانی هەیە. ئەوە تێدەگەین و دۆناڵد ترامپ ئەوەی ڕاشکاوانە بە ئەردۆغان ڕاگەیاندووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا هاوپەیمانی ئەمریکایە وتی: ئێمە لە هەمان کاتدا نامانەوێت کەسێک بەرانبەر سوپای دیمۆکراتیک کە هاوپەیمانی ئەمریکایە و کوردەکانیش تێیدا بەشدارن، هەڵسوکەوتی نەرێنی ئەنجام بدات. هەر بۆیە هەوڵ دەدەین دۆخێک پێک بهێنین کە تەواوی لایەنەکانی ڕازی بن.
بۆچوونی ئێوە