بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان میوانداری بەڕێوە چوونی کۆنسێرتی خێرخوازی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان بۆ یارمەتی گەیاندن بە لافاولێدراوەکانی ئێران بوو.
لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو کۆنسێرتە خێرخوازییە کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی سنەیی بە کڕینی بلیت و هەروەها کۆ کردنەوەی یارمەتی نەختی و کەلوپەل جارێکی تر هەستی مرۆڤدۆستی خۆیان بە خەڵکی خەسار لێدراوی ئێران نیشان دا.
ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان بە رێبەری مەهدی ئەحمەد چەندین ساڵە کە لە کوردستان چالاکی دەکەن و ئەم جارەش سازەکانی ئەو گرووپە بۆ یارمەتی خەڵکی سنە بە خەڵکی لافاولێدراو کۆک کرا.
عادڵ نادری و داریووش گوودەرزی دوو هونەرمەندی بەناوبانگی پارێزگای کوردستانیش وەکوو گۆرانیبێژ کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلامۆنیکی کوردستانیان هاوڕێی کرد.
ڕێبەریی ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی کوردستان لە ئەستۆی هونەرمەندی ناسراوەی کورد، "مەهدی ئەحمەدی"یە.
بۆچوونی ئێوە