جووڵە گوماناوییەکانی ئەمریکا لە تکریتی عێراق

سەرچاوە ناوچەییەکان لە جووڵەی نوێ و گوماناویی سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی " ئێسپایکر" لە شاری تکریتی عێراق هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، سەرچاوە خۆجەییەکان لە چوونی گرووپێک لە سەربازانی ئەمریکی بۆ بنکەی سەربازی ئێسپایکر لە شاری تکریت لە ١٤ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای بەغدا هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: ئەو گرووپە لە سەربازان چەکدار بوون و لە گەڵ خۆیان جیهازات و چەکی قورسیان بردووە.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە پاش چوونی ئەو گرووپە لە سەربازە ئەمریکییەکان بۆ ئەو بنکە سەربازییە، ژمارەیەک لە کەسایەتییە عەشایرەکانیش چوونەتە ئەوێ و لە گەڵ ژنراڵە ئەمریکییەکانی ئەوێ دیداریان کردووە.

پێشتریش هەواڵێک لە سەر جووڵە نوێێکانی " جودی هود" کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ناوچەی العامریە لە باشووری فەلووجە و دیدار لە گەڵ برێک لە کەسایەتی و شێخەکانی عەشایر بڵاو بووبووەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پرسی زەروورەتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق خراوەتە بەر دەستی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.

News Code 26058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =