کۆبوونەوەی زەریف لەگەڵ بەشار ئەسەد / سەردانی ئەردۆغانیش دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای سیاسی دەچێتە سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد دیدار و گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هدەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف ئەمرۆ لە سەفەرێکی یەک ڕۆژەدا دەچێتە دیمەشق و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد گفتوگۆ لەگەڵ دیکەی بەرپرسانی باڵای سووریاش دەکات.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تیرۆریستەکان ئاگربڕەکانیان پێشێل کردووە و هێرشی خومپارەیی و تۆپ بارانی  ناوچەی ئەدلەبیان دەستپێکردووە.

چاودێران سەفەری زەریف بۆ دیمەسق لە پێناو هەماهەنگی ئێران و سووریا لە قۆناغی دوای داعش لێکدەدەنەوە.

News Code 26055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =