یارمەتی ئەمریکا بۆ یەپەگە یارمەتیدانی ڕاستەوخۆی پەکەکەیە

 وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی تورکیا کە سەردانی واشنتۆنی کردووە لە لێدوانێکدا وتی: هەر چەشنە یارمەتیدانێکی یەپەگە وەکوو یارمەتیدانی ڕاستەوخۆی پەکەکە لە ناو خاکی تورکیا وایە.

بە  راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دیوار، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی ڕێکخراوەی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە لێدوانێکدا لە سی و حەوتەمین کۆنفڕانسی هاوکاری تورکیا- ئەمریکا ڕایگەیاند: سەرەکی ترین پرس کە لە پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا هەیە، پشتیوانی ئەمریکا لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە.

ڕاشیگەیاند: لە حاڵێکدا کە  تورکیا دژی پەکەکە لە ناو وڵاتی خۆیدا شەڕی بەرفراوان دەکات، هەر جۆرە یارمەتیدانێکی یەپەگەگە کە باڵێکی پەکەکەیە وەکوو یارمەتیدانی ڕاستەوخۆ پەکەکە لە خاکی تورکیا دێتە ئەژمار.

 سەبارەت بە ڕەوتی گولەنیش کالین ڕایگەیاند کە پەیڕەوانی گولەن هەڵسوکەوتی نایاساییان بووە و دەیانەوێت وڵاتی تورکیا بشێوێنن و دەبێ رادەستی ئەنقەرە بکرێنەوە.

شیاوی ئاماژەیە سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی باڵای یەپەگە زۆر جار رایانگەیاندووە کە ئەوان لقی سووری پەکەکە نین بەڵام تورکیا بە تیرۆریستان دەزانێ و لەگەڵیان شەڕ دەکات و تا ئێستا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وسوپای تورکیا لە سنووری سووریا و لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو دەڤەرە هێزی زۆریان لەیەکتر کوشتووە.

News Code 26054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =